“حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 12 پاشه‌كه‌وت ده‌كات”

0
1354
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN- عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی لە مانگی ئه‌یلولدا حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی لەگەڵ حكومەتی عێراق هاوتاكردەوە و مووچەی چوار مانگی پاشكەوت كرد، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی تشرینى دووه‌م، دابەشنەكراوە، بەرپرسێكی باڵاى وەزارەتی دارایش ده‌ڵێت: “حكومەتی هەرێم مووچەیەكی دیكە دابه‌شدەكات كە مووچەی مانگی تشرینى دووه‌مە، ئەگەریش عێراق لەسەرەتای ساڵەوە پارە بنێرێت مووچەی مانگی كانونى یه‌كه‌م، پاشكەوت دەكرێت”.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون: “حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی سێ‌ مانگی داهاتوو پلانی خۆی داڕشتووە كە بریتیيە لە لێبڕینی %21ی مووچەی فەرمانبەران و لێبڕینی %50ی مووچەی پلە تایبەتەكان، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەسەرجەم وەزارەت و دامووده‌زگا حكومییەكان كراوە كە بەوشێوەیە لیستی مووچە ئامادە بكەن”.

ئەو بەرپرسە وتیشى: “دوو بژاردە لەبەردەم وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێمدا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە و پاشەكەوتكردنی مووچەی چەند مانگێك، پلانى ئێمه‌ بریتییە لەوەی كە ئەگەر حكومەتی عێراق پارە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێرێت ئەوا لەسەر دابەشكردنی مووچە بەپێی داهاتی بەردەست بەردەوامی دەبێت بەبێ‌ ئەوەی مووچەی هیچ مانگێك پاشەكەوت بكرێت، هاوكات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر حكومەتی هەرێم و عێراق رێككەوتن و عێراق ئامادەیی دەربڕی بە ناردنی پارە بۆ حكومەتی هەرێم ئەوا وەزارەتی دارایی ئەو مووچەیەی ئەم جارە دابەشیدەكات مووچەی مانگی تشرینى دووه‌م دەبێت، بەو پێیەی لە مانگی كانونى دووه‌مى ساڵی 2021 عێراق پارە دەنێرێت ئەوا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی كانونى یه‌كه‌م پاشكەوت دەكات، بەو بیانووەی كە دابەشكردنی مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق هاوتا بكاتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this