هەفتەی داهاتوو قۆناغی چوارەمی شایستە داراییەكانی جووتیاران دەگاتە هەرێم

گەنمی جوتیاران
SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەكالەت رایدەگەێنێت وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەرناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان، هەروەها بڕی سێ ملیار و 400 ملیۆن دینار هی جووتیارانی پارێزگای هەولێرە.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەكالەت بە snnی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەرناردنی بڕی سێ ملیار و 400 ملیۆن دیناری جووتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر داوە و سەرەتایی هەفتەی داهاتووش دەگاتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت بەسەر جووتیاراندا .
وتیشی: تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراق بڕی سێ ملیار و 585 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی ناردەوە ئەو پارەیەش بە سێ قۆناغ هاتووە هەروەها جگە لەو بڕە پارەیە، ئێستاش بڕە پارەیەكی زۆری شایستەی دارایی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لای بەغدا ماوە و خەرج نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد لە سەرەتایی مانگی هەشتەوە یەكەم قۆناغی پارەی گەنمی جووتیارن لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی لەسەر دراو دواتر لە مانگی دە قۆناغی دووەم و لە مانگی 11 قۆناغی سێهەم و لە ئێستاشدا قۆناغی چوارەم رەزامەندی لەسەر دراوە .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17