هازارد بە تەواوی ئامادەیە

0
107
زیدان و وهازارد

SNN Sport

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدن هازاردی بەلجیکی بە تەواوی چاکبووەتەوە لە پێکان و ئامادەی یاری ئیلچی دەبێت کە سبەی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، هازارد بە درێژایی ئەم هەفتە بە ئاسایی راهێنانی کردووە، لەوانەیە سەرەکی بێت بۆ یاری ئیلچی، بەڵام ئەگەر سەرەکیش نەبێت و مۆدریچ یاری بکات، ئەوا شتێکی ئاساییە.

ئاس دەڵێت:” زیدان پشت بە کۆمەڵێک یاریزان دەبەستێت 6 بردنەوەی لەسەریەکیان بە دەستهێناوە،بیرۆکەی زیدان ئەوەیە دەرفەت بە یاریزانە گرنگەکان بدات، چونکە یانەکە خشتەکەی سەرقاڵی لە بەردەمدایە”.

هەروەها هیوایەکی زۆر بە هازارد هەیە، بەڵام بە وریاییەکی زۆریشەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت،دیسان ئامادەبوونی مۆدریچ و بە پەرۆشی یاریکردنی ئەسینسیۆ  دوای یارییە نایابەکەی دژی گرانادا، مژدەیەکی خۆشە بۆ زیدان کە بە هیوایە یاریزانەکانی لە پشووەکە بە باشی بگەڕێنەوە هەروەک چۆن پێش پشووەکە بن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this