قایمقامیەتی هەولێر ئاماری چالاکییەکانی ساڵی بڵاوکردەوە

0
87

SNN- بڕیار محەمەد

قایمقامی هەولێر دەڵێت: “ئەمساڵ 242 تۆن خۆراكی بەسەرچوو لەناوبراون و 441 سەرپێچیش تۆماركراون، هەروەها 503 سەردانی مەیدانی ئەنجامدراوە، 120 شوێن داخراون، 62 شوێنیش دەستخۆشییانلێكراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند “لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ لە ساڵی 2020دا كە نوێنەری هەموو لایەنەكانی تێدایە 503 سەردانی مەیدانی ئەنجامداوە 441 سەرپێچی تۆماركردووە 120 شوێن داخراون و 62 شوینیش دەستخۆشییانلێكراوە.

وتیشی: “هەر ئەمساڵ بڕی 242 تۆن خۆراكی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر لەناو براون بەبڕی 304 ملیۆن دیناریش سزای ئەو شوێنانە دراوە كە سەرپێچییان كردووە”.
وتیشی: “ئەمسال 184 دەرمانخانە و نۆرینگە داخراون و 45 تۆن دەرمانی نەشیاو و ماوە بەسەرچووش دەستی بەسەرداگیراوە و دواتر لەناوبراون، هەروەها 371 كەس بەهۆی سەرپێچییەوە ئاگاداركراونەتەوە و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە و 294 كەسیش دەستگیركراون بەهۆی فرۆشتنی خۆراكی بەسەرچوو، 49 شوێنی فرۆشتنی ماسكیش داخراون، هەروەها ئەوانەی كە ڕێنماییەكانی خۆپارێزییان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبەجێنەكردووە 764 شوێن لەماوەی ڕابردوودا داخراون.
لەبارەی دەستگیركردنی سواڵكەرەكانەوە ئاماژەی بەوەكرد  613 منداڵ 507 كەسی سەرووی 18 ساڵیش  لە چوار ڕیان و شەقامەكان دەستگیركراون و ڕەوانەی بەردەم دادگا كراون، هەروەها لەناو شاری هەولێر 119 خانوو و شورای زێدەڕۆییش لە سنووری هەولێر تێكدراون، لەدەوروبەری هەولێر 229 خانووی زێدە ڕۆیی و 26 شوێنی مانەوە و 24 كۆگای گەورە تێكدراوە، 13 ئامێری لێدانی بیری سووری دەستی بەسەرداگیراوە و 411 شوێنیش لەناو شار و دەرەوەی شار تێكدراون.

ئەوەشی خستەڕوو: لە سەرەتای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە چەند لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ نرخەكان بكرێت و پەیوەندی بە كۆمپانیاكانی دابینكردنی خۆراكەوە كراوە بۆ ئەوەی نرخەكان قۆرغ نەكرێن، هەر بەهۆی قۆرغكاریشەوە 20 شوێنی فرۆشتنی كاڵا سزادراون و داخراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this