یاریزانێكی باسکەی گازی باكوور و زاخۆ بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق بانگهێشت دەکرێن

رێکان عەزیز
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
عه‌زیز به‌كیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی عێراق ، لیستێكی یاریزانانی دیاری كردووه بۆ به‌شداریكردن له كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه و له نێو یاریزانه بانگهێشتکراوهكان هه‌ردوو یاریزانی كورد رێكان عه‌زیز و موراد عه‌لی تێدایە.
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی رێكان عه‌زیز یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی گازی باكوور بۆ (SNN Sport) وتی:”پاش كۆتاییهاتنی ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باسكه‌ی عێراق ، له لایه‌ن عه‌زیز به‌كیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراقه‌وه كه ئاماده‌ی ركابه‌رییه‌كان بوو،من و موراد عه‌لی یاریزانی یانه‌ی زاخۆ بانگهێشتكراین”.
وتیشی:”بانگهێشتكردنه‌كه بۆ به‌شداریكردنه له كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه رۆژی 17ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و پاش كۆتاییهاتنی كه‌مپه‌كه لیستی كۆتایی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری ده‌كرێن”.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌مه دووه‌مین جاره بانگهێشتدهكرێم ، له ساڵی 2018 بانگهێشتكرابووم و به‌هۆی پێكانه‌وه له 2019 به‌شداریم نه‌كرد”.
جێ ئاماژه‌پێكردنه رێكان عه‌زیز له دایكبووی 1999ی شاری سلێمانییه و یاری بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كردووه و له ساڵی 2018 نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مینای شاری به‌سره‌ی كردووه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17