سه‌دان خێزانی عه‌ره‌بى هاورده ده‌كرێن به خه‌ڵكى كه‌ركوك و بە ساخته مافى خاوه‌ندارێتى كشتوكاڵییان پێدراوه

شاری کەرکوک
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌پێى چەند بهڵگهنامهیەک به سه‌دان خێزانى عه‌ره‌ب به‌شێوه‌ى نایاسایى له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ته‌عریب وه‌كو خه‌ڵكى كه‌ركوك هه‌ژماركراون و دادگاش به‌شێوه‌یه‌كى ساخته مافى خاوه‌ندارێتى زه‌وى كشتو‌كاڵى پێداون.
دیلان غه‌فور نوێنه‌رى كه‌ركوك له په‌رله‌مانى عێراق به SNNى راگه‌یاند؛ چەندین خێزانی عەرەبی ھاوردە بە خەڵکی کەرکوک ھەژماركراون و مافی خاوەندارێتی زەوی و زاری کشتوکاڵییان پێدراوه، لەکاتێکدا خەڵکی کەرکوك نین و لەسەرژمێری ساڵی 1957 لە پارێزگای کەرکوک نیشتەجێنەبوون، به‌ڵكو ئه‌و خێزانانە لە ساڵی 1976 ھاتوونەتە کەرکوک لە چوارچێوەی سیاسەتی بە عەرەبکردندا، بە ژماردنى لاوه‌كى بەشدارییان لە سەرژمێری کردووە، بەڵام تۆمارکراون لە لیستی سەرژمێریی ساڵی 1957.
وتیشى: “دواى بەدواداچوونم بۆم دەرکەوت ھیچ بنەڕهتێكى یاسایی نییە کە ئەو خێزانانە بە خەڵکی کەرکوك ھەژمار بکرێن، بەشداریکردنی ژماردنى لاوه‌كى “تعداد فرعی” وه‌كو سەرژمێریی 1957 تەنھا دەبێت بۆ مامەڵەی ره‌گه‌زنامه و پێناسى كه‌سیى بەکاربھێنرێت نەک خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی، بەڵام ئێستا لە دادگا بڕیار لە بەرژەوەندی ئەو خێزانانە دەردەچێت بۆ گەڕانەوە بۆ سەر زەوی کشتوکاڵیی لە ناوچەکانی کەرکوک و ئه‌مه‌ش هۆكارى بەشێکه لە کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی سەرگەڕان و گوندی پەڵکانە”.
دیلان غه‌فور ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لەسەر ئەم پرسە نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و لە داھاتووشدا پێویستە وەكو نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەسەر دوو ئاست کاری لەسەر بکرێت یەکەم لە ئەنجوومەنی دادوەریی، دووەم ھەوڵی ھەمواری یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2016 بدرێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى كه‌ركوك له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق باسیشى له‌وه‌كرد، پێویستە بە ڕوونی ئەوە بچەسپێنین کە بەھۆی جیاوازیی دۆخی کەرکوک و مادەی 140ی دەستوور، نابێت ژماردنى لاوه‌كى خێزانەکان لە ناوچەکانی مادەی 140 لە لیستی سەرژمێریی ساڵی 1957 ھەژمار بکرێن، لەبەر جیاوازیی دۆخی کەرکوك و سیاسەتی تەعریب بۆ ئەمەش پشت بە ماددەی 140ی دەستوور دەبەستین.
پێشتر جه‌مال شكور ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بهSNNى راگه‌یاند؛ لهبهدواداچوونیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و به‌ڵگه و گرێبه‌ست و بڕیارانه‌ى بۆ جوتیارانى عه‌ره‌ب كراوه له ناوچه‌كانى په‌ڵكانه و سه‌ڕگه‌ران و هه‌ندێك ناوچه‌ى دیكه‌ى كه‌ركوك یان ساخته بوون یان پشتبه‌ست به به‌ڵگه‌ى ساخته ده‌ركراون.
وتیشى: “بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێكیان له رێگه‌ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه سكاڵایان له دژ ده‌كرێت و رێوشوێنى پێویستیان له به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و ئه‌وانى دیكه‌ش له رێگه‌ى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه”.
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى گرفتى جوتیارانى ئه‌و ناوچانه هه‌موو به‌ڵگه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى كوردن كه ئه‌و ناوچانه پێشتر به پێى سه‌رژمێرى 1957 خه‌ڵكى كوردى تێدابووه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17