ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لە دەستدا

0
113
بەرشەلۆنە لە یاری ئیبار

SNN Sport

لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی 16ی خولەکە، یانەی بەرشەلۆنە بە بێ میسی دوو خاڵێکی تری لە دەستداو 1-1 لەگەڵ یانەی ئیبار یەکسانبوو.

یاریەکە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجامدرا، هەردوو یانە لە گێمی یەکەم سەرکەوتوو نەبوون و ئەو گێمە بە خاوێنی تەواو بوو.

لە گێمی دووەمی یانەی ئیبار دەستپێشخەری کردوو توانی گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن کیکی لە خولەکی 57 تۆمار بکات.

دواتر بەرشەلۆنە لە رێگەی دیمبلی کە تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە، ئەنجامەکەی لە خولەکی 67 راستکردەوە.

لە کۆتایدا یاریەکە 1-1 تەواو بوو، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات و لە ئەگەری بردنەوەی یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆمەدرید، زیاتر لە ریزبەندی خولەکە دووردەکەوێتەوە.

بەرشەلۆنە خاڵەکانی بووە 25 خاڵ و لە پلەی شەشەم دەبینرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this