سۆڵسکایەر باس لە بردنەوەکە دەکات

0
81
سۆڵسکایەر

SNN Sport

لە هەفتەی 16ی خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەریونایتد توانی لە خولەکی 93 بە گۆڵی یاریزان راشفۆرد لە یانەی وڵڤەرهامپتۆن بباتەوە و سێ خاڵی بە نرخ بە دەست بهێنێت.

لە لێدوانێکیدا سۆڵسکایەر راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد دوای بردنەوەکە  وتی:”تیپەکە بە بەخت بوو کە توانی بردنەوە تۆماربکات بە گۆڵی راشفۆرد لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکە،بەڵام کەمێک بەختەوەرین، کاتێک زۆر بەختەوەر دەبین کە تیپەکە یانەی بەرامبەر بخاتە ژێر فشارەوە و بردنەوە تۆماربکات”.

وتیشی:”یاریزانەکان باشبوون لە پەیڕەوکردنی هەموو رێنماییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناش من هیچ هۆکارێک نابینم بۆ راگرتنی چالاکییەکان،ئێمە پێویستمان بە چەند یەکەیەکی راهێنان هەیە،ئێمە تا ئێستا هیچ کێبڕکێیەکمان نیە دوای 15 هەفتە لە خولەکە، ئەگەر گەیشتین بە هەفتەی 30 بە هەمان پێگەی ئێستا ماینەوە، لەوانەیە دواتر باسی رکابەری بکەین بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە”.

یانەی مانچستەریونایتد بە 30 خاڵ بۆ پلەی دووەمی خولەکە سەرکەوت و 15 یاریشی ئەنجامداوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this