ئەمریکا دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش رادەستی عێراق دەکات

0
119

SNN

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: 30 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش راده‌ستی سوپای عێراق ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری ئێشكگری و پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.

لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا بڵاویکردەوە: ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ هاوكاریكردنی سوپای عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و به‌غدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 30 ئۆتۆمبێلی زریپۆشی بۆ سوپای عێراق دابینكردوه‌، به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیان له‌ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی نێوده‌وڵه‌تی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بۆ به‌شی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت له‌ بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌سه‌د دابینكراون، سوپای عێراق بۆ ئێشكگری به‌كاریده‌هێنن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامده‌بن له‌ كاری پێكه‌وه‌یی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتویه‌كی سه‌قامگیر و پارێزراو بۆ گه‌لی عێراق.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this