حكومەتى عێراق 165 ملیار دیناری خستەسەر ههژمارى كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان

كارمهندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدهكات: حكومەتی عێراق بڕی 165 ملیار دیناری خستووهته سەر ههژمارى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەوەش وەك دەستپێكردنی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق.
سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بەمەبەستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ كەموكورتی كۆمسیۆن داوای 329 ملیار دیناری لە حكومەتی عێراق كردووە، حكومەتیش رەزامەندی لەسەر داوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند رۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕی 165 ملیار دیناری خستووهته سەر حسابی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە كە حكومەت و كۆمسیۆن جددین لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان لەوادی دیاریكراوی خۆیدا”.
وتیشى: “كۆمسیۆن هەموو توانا هونەری و لۆجستی و مرۆییەكانی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان، بەڵام دوو كێشەی ههبوو، كه یهكهمیان نەبوونی بودجە بوو، ئەوی دیكەیان كارانەبوونی دادگای فیدراڵی عێراقە، لە ئێستادا گرفتی نەبوونی بودجە چارەسەر كراوە، بەڵام تەنیا گرفتیك مابێت لەبەردەم بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەكان ئەوەیە ئەوەیە كە دادگاى فیدراڵى كارا نییه، بۆیه پێویستە كارا بكرێتەوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی باس لە دامەزراندنی كۆمەڵێك كارمەندی كۆمسیۆن دەكرێت دامەزراندنی فەرمی نییە، بەڵكو ئەو كارمەندانە پێشتر كاریان لەگەڵ كۆمسیۆن كردووە بەگوێرەی گرێبەست، دواتر وادەی گرێبەستەكەیان تەواوبووە لە ئێستادا جارێكی دیكە كۆمسیۆنی پێویستی بەو كارمەندانە ههیه، دەیەوێت جارێكی دیكە گرێبەستەكانییان بۆ نوێ بكاتەوە نەك دایانبمەزرێنێت”.
وابڕیارە لە رۆژی 6ی حوزهیرانى 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە سەرتاسەری عێراقدا بەڕێوەبچێت و بۆ ئەوەش، لایەنەكان و حكومەت لە ئامادەكاریدان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17