گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
347
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (30/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • ئەمە ژیانە بە بێ میسی.
  • بەرشەلۆنە جارێکی تر دژی ئیبار بە تامی شکست یەکسان دەبێت و لالیگاش بووە بە خەیاڵ بۆی.
  • برایسوایت لێدانێکی سزا لە دەست دەدات.
  • گریزمان جارێکی تر گۆڕانکاری پێدەکرێت.
  • کام یانە ساڵی2020 بە پێشەنگی لالیگا بە کۆتا دەهێنێت؟
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید ئەگەر لە خیتافی بباتەوە دەگەڕێتەوە بۆ پێشەنگ.
  • ئەسینسیۆ و ڤینسیۆس و وهازارد دەجەنگن بۆ ئەوەی بوونیان هەبێت لە پێکهاتەی سەرەکی.

سپۆرت:

  • کارەساتێکی تر.
  • یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ئیبار یەکسان دەبێت و 9 خاڵ لە یاریگای کامپ نۆ لە دەست دەدات.
  • گریزمان نەیتوانی عەرەبانەکە راکێشێت و برایسوایت لێدانی سزای لە دەستداو ئاراخۆ لە بەرگری هەڵەی ئەنجامدا و کۆتینیۆ بە پێکانەوە یاریگای جێهێشت.
  • میسی ئێستا لە بەرشەلۆنەیە، ئەستێرەکە پێش کاتی خۆی لە ئەرجەنتینەوە گەڕایەوە و شەوی رابردوو بینەری یاریەکەی ئیبار بوو لە ماڵەوە.
  • زیدان مۆدریچ و هازاردی بۆ دەگەڕێتەوە دژی ئیلچی.
  • تۆپی دەستی یانەی بەرشەلۆنە یاری کۆتایی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی کیێلی ئەڵمانی دەدۆڕێنێت.

ئاس:

  • ریگیلۆن:”زیدان قسەی لەگەڵ من نەکردووە کاتێک یانەکەم جێهێشت، ئەوەش منی سەرسام نەکردووە”.
  • ریگیلۆن:”ریاڵ مەدرید هەموو شتێكی بە من داوە،بەڵام گەڕانەوەم بۆ ئەو یانەیە پەیوەست نیە بە ئەوەوە”.
  • ریگیلۆن:”وای نابینم رامۆس لە دەرەوەی ریاڵ مەدرید بێت”.
  • لە کۆتایدا زیدان رایگەیاند کە بەرامبەر بە ئیلچی چەند خولەکێک یاری بە هازارد دەکەم”.
  • کارەسات بە بێ میسی،یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی خراپەوە دژی ئیباری بەهێز دەرکەوت.
  • دیمبلی گۆڵ دەکات و برایسوایت لێدانی سزا لە دەست دەدات.
  • کۆستا گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید و میلیک نزیکبووەتەوە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید چاوێکی لە یاری خیتافییەو چاوێکیشی لە بازاڕە.
  • یانەی بەرشەلۆنە یاری کۆتایی تۆپی دەستی ئەوروپا بەرامبەر بە کیێلی ئەڵمانی دەدۆڕێنێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ساڵێکی نەفرەتلێکراو.
  • بەرشەلۆنە دژی ئیبار یەکسان دەبێت و ئەراخۆ هەڵە لە بەرگری دەکات و برایسوایت لێدانی سزا لە دەست دەدات.
  • هازارد بۆ یاری ئیلچی دەگەڕێتەوە پاش مانگێک لە پێکان.
  • دێربی مەدریدی نێوان خیتافی و ئاتلەتیکۆمەدرید بە بێ کۆستا دەبێت.
  • بەرشەلۆنە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی تۆپی دەست بە کیێلی ئەڵمانی دەدۆڕینێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this