رێژەی داهاتی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان ٪60 کەمی کردووە

0
465
خاڵە سنورییەکان

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزو خاڵە سنورییەکان ئاساییەو رۆژانە بە سەدان بازرگان کەل و پەل و پێداویستی رۆژانە هاوردەی هەرێم دەکەن”.

وتیشی: “رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاوەکو ئێستا وەک سەردەمی بەر لە کۆڕۆنای لێنەهاتۆتەوەو رێژەی داهاتیش 50 بۆ 60 لە سەد کەمی کردووە”.

سەبارەت بە مەرجی عێراق بۆ رادەستکردنی خاڵە سنورییەکان و داهاتی گومرگی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: “لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا پرسی داهات و خاڵە سنورییەکان بابەتێکی سەرەکی بووەو عێراق داوا دەکات تەواوی خاڵە سنوری و داهاتەکان لەلایەن هەرێمەوە رادەستی بەغدا بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پرسە تەنها لە چوار چێوەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولادا ماوەتەوەو بڕیاری لە سەر نەدراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this