یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بەرواری ده‌ستپێكردنی  خولی خانمانی دیاری كرد

0
54
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق

SNN Sport

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بەرواری خولی تۆپی پێی خانمانی  له‌ فوتساڵ و یاریگای كراوه‌ دیاری كرد.

ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:”  لیژنه‌ی خانمان له‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ تیروپشكی خولی تۆپی پێی یاریگای كراوه‌ و فوتساڵی بۆ وه‌رزی 2020-2021  له‌ باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجامدا”.

وتیشی:” تیروپشكه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌یاد بونیان سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ ، ئه‌سعه‌د لازم ئه‌ندام  و ئه‌مینداری گشتی محەمەد فەرحان و  دكتۆر حه‌یده‌ر عۆفی  ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خانمان و نوێنه‌ری یانه‌ به‌شداربووه‌كان به‌رێوه‌چوو”.

لە به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌یاد بونیان دەڵێت:”هه‌وڵده‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی تۆپی پێی خانمان  له‌ میانه‌ی بایه‌خدان و گه‌شه‌پێدانی ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی توانا لاوه‌كان و هێنانیان بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق”.

هه‌روه‌ها وتی:” یارییه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 31/12/2020 له‌ شاری  به‌غداد ده‌ستپێده‌كات به‌ یارییه‌ك هه‌ردوو تیپی نه‌وتی باكوور و لاوانی موسته‌قبه‌ل كۆده‌كاته‌وه‌”.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” تیروپشكی گه‌ڕی یه‌كه‌م بۆ یاریگای كراوه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌تاتی نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ نه‌وتی باكوور و بیلادی  له‌گه‌ڵ لاوانی موسته‌قبه‌ل  له‌ خۆده‌گه‌رێت”.

له‌ خولی فوتساڵ قووە جه‌وییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بیلادی و گازی باكوور له‌گه‌ڵ زه‌ورا و به‌له‌دی له‌گه‌ڵ شه‌باب موسته‌قبه‌ل یاری ده‌كه‌ن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this