رۆس براون: شوماخه‌ر باشترین شوفێره‌ له‌ مێژوودا

0
97
شوماخەر و رۆس براون

SNN Sport

ئه‌ندازیاری  تیپی فیراری  له‌ سه‌رده‌می زێڕیندا،شان به‌ شانی ئه‌فسانه‌ مایكل شوماخه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئێستای فۆرمولا 1 رۆس براون، باسی له‌ باشترین شوفێر كرد له‌ مێژوودا به‌ بۆچوونی خۆی و شوماخەری بە باشترین ناوبرد.

رۆس براون وتی:” سه‌باره‌ت به‌ من و به ‌بێ ركابه‌ر ، به‌ دڵنیاییەوه‌ كه‌ مایكل شوماخه‌ر باشترین شوفێره‌  له‌ مێژووی وه‌رزشی فۆرمۆلا 1 و ناتوانرێت به‌راورد بكرێت به‌ شوفێرانی تر”.

هه‌روه‌ها براون وتی:” مایكڵ شوماخه‌ر هۆكاری سه‌ره‌كی بوو  له‌ سه‌ركه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی تیپی فیراری نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، هه‌مان رێبازی په‌یڕەوكرد له‌گه‌ڵ  تیپی بینیتۆن ، هه‌روه‌ها هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو  له‌ كۆنترۆڵی ئێستای مارسیدس”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this