زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوایەك لەبەرژەوەندی خوێندكارانی خوێندنی باڵا بەرزدەكاتەوە

زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داواكارییەكی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كرد بۆ ئەژماركردنی ئەو ماوەیەی كە خوێندكاران لە هۆڵەكانی خوێندن دابڕاون.
دوابەدوای كۆبونەوەی ژمارە 13 ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كەلە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لە 2020/5/6 ئەنجامدرا، بەنوسراوی ژمارە 214/ن لە 2020/5/7 داواكارییەك ئاراستەی نوسینگەی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا و گەڕانەوەی خوێندكارانی كورد لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان و پەیڕەو كردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان، بە (ماوەی مانەوە) لەو ووڵاتەی تیایدا خوێندویانە ئەژمار بكرێت لەبەرئەوەی خوێندكارانی خوێندنی باڵا (دكتۆراو ماستەر) و (بەكالۆریۆس) بەشێوەی ئۆنلاین لە هەرێمی كوردستانەوە بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەكەیان، ئەم داواكاریەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەهۆی وەستانی خوێندن لە كەمپەسەكاندا بۆ ماوەی نزیكەی دوومانگ و وە پەرۆشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیه لە نەفەوتانی خوێندنی خوێندكاران و دروست نەبوونی كێشە لەكاتی یەكسانكردنی بڕوانامەی بەدەستهاتوو لەداهاتوودا بۆ خوێندكاران و بەپێ ی یاساو ڕێنماییەكان كاریان بۆ بكرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پیانیچ ناتوانێت کومان رازی بکات
2021-01-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17