وێنە:له گه‌ڕی سێیه‌می خولی تۆپی پێی پله یه‌كی كوردستان خاك و ئاڵتون كۆپری براوەبوون

دیمەنێک لە یاریەکە
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی تۆپی پێی پله یه‌كی كوردستان و له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵی دووه‌مدا ، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ( پێنجشه‌ممه 30/12/2020 ) یانه‌ی خاك له سه‌ر یاریگای خۆی پێشوازی له یانهىی شه‌قڵاوه كرد، یانه‌ی خاك توانی دووه‌م بردنه‌وه‌ی له سه‌ر یه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكات به بردنه‌وه‌ی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک.
له گێمی دووەمی یاریه‌كه هه‌ردوو یانە ئاستێكی باشیان پێشكه‌شكردوو ركابه‌ری یه‌كتربوون له هێرشكردنه سه‌ر گۆڵی یه‌كتر ، له خوله‌كی 30 یاریه‌كه یاریزان ( محه‌مه‌د ئیبراهیم ) به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزا یانه‌ی خاك پێشخست ، ئه‌و گێمه‌ش به پێشكه‌وتنی یانه‌ی خاك به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر كۆتاییهات.
له گێمی دووه‌می یاریه‌كه و پاش تێپه‌ڕبوونی یانزه خولهك ، ناوبژیوان لێدانێكی سزای ئه‌ژمار كرد بۆ یانه‌ی خاك و سهركەوتووانه یاریزان عه‌لا محه‌مه‌د جێبه‌جێیكرد و یانه‌ی خاكی كرده خاوه‌ن دووه‌مین گۆڵ.
پاش ئه‌م گۆڵه پلانی یاریكردنی یانه‌ی خاك گۆڕا بۆ به‌رگریكردن له ئه‌نجامی یاریه‌كه ، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ربوو بۆ یاریزانانی یانه‌ی شه‌قڵاوه بۆ هێرشكردنه سه‌رگۆڵی یانه‌ی خاك،له درێژه‌ی فشاره‌كانی یانه‌ی شه‌قڵاوه تووانی له خوله‌كه‌ی 76ی یاریه‌كه به لێدانێكی سه‌ری یاریزان ( هۆگر یوسف ) گۆڵێك تۆمار بكات ، سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی شه‌قڵاوه بۆ یه‌كسانكردنی ئه‌نجامه‌كه ، به‌ڵام یاریه‌كه به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی خاك و به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ته‌واو بوو ، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی خاك یه‌كه‌می ریزبەندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت به كۆی 6 خاڵ.
سه‌باره‌ت به ئاستی یاریزانه‌كان و ئه‌نجامی یاریه‌كه ، مزه‌فه‌ر نووری راهێنه‌ری یانه‌ی خاك وتی:” ئه‌نجامی یاریه‌كه زۆر گرنگ بوو بۆ تیپه‌كه‌مان ، به تایبه‌تی كه یانه‌ی شه‌قڵاوه له تیپه ئاست به‌رزه‌كانی كۆمهڵهیهكهیه،وه‌ك ئاستی یاریزانانی تیپه‌كه‌مان ، سه‌ركه‌وتووانه ئه‌وه‌ی پلانمان بۆ دارشتبوو ئه‌نجامیاندا”.
له لای خۆیه‌وه ( شاخه‌وان ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی شه‌قڵاوه ) وتی:” وه‌كو ئاست یاریزانه‌كانمان نه‌یاتوانی پلانه‌كانمان جێبه‌جێبكه‌ن ، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌نجامه‌كه”.
هه‌روه‌ها وتی:” وه‌ك ئاست توانیمان ركابه‌ری تیپی به‌رامبه‌ر بكه‌ین ، كه تیپێكی به‌هێزن”.
له لایه‌كی تره‌وه و له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه ، یانه‌ی ئاڵتون كۆپری بووە میوانی سه‌یدسادق و توانی بە بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ یاریەکە بباتەوەو به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر كه یاریزان ( عه‌بدولڕه‌حمان ئیسماعیل ) له گیمی یه‌كه‌می یاریه‌كه تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئاڵتون كۆپری به كۆی شه‌ش خاڵ یه‌كه‌می ریز به‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەكرێت
2020-12-12 -
وردەکاری گرێبەستی مۆراتا لەگەڵ یۆڤانتۆس
2020-09-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17