
بودجەی عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم داواكارییەكی سەرەكی فراكسیۆنەكەی ئێمە بووە لە حكومەت، بۆیە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دڵنیای كردووینەتەوە كە ساڵی 2021 حكومەتی هەرێم پرۆژەیاسای بودجەی تایبەت بەخۆی دەبێت و ڕەوانەی پەرلەمانی دەكات.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNڕاگەیاند: یەكێك لە داواكارییەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان هەمیشە ئەوە بووە كە داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە بەهەر جۆرێك بێت پرۆژەیاسای بودجە ئامادە بكەن و ڕەوانەی پەرلەمانی بكەن، چونكە ئەوە زیاد لە حەوت ساڵە پرۆژەیاسای بودجە نەهاتووەتە پەرلەمان هەر ئەمەش وایكردووە كە حكومەت تووشی قەرزێكی زۆر ببێت و پەرلەمانیش لە وردەكاری خەرجی و داهاتەكان هیچ زانیارییەكی نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوایین كۆبوونەوەمان لەگەڵ (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت دڵنیاییدا كە حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2021 پرۆژەیاسای بودجەی تایبەت بەخۆی ئامادە دەكات و ڕەوانەی پەرلەمانی دەكات بۆ پەسەندكردنی، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین لە ساڵی داهاتوودا كارێك بكەین لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم، حكومەتی هەرێم پشت بەو داهاتە دەبەستێت كە لەلایەن عێراقەوە بۆی ڕەوانە دەكرێت، بەڵام لە حاڵەتی نەناردنی پارە لە عێراقەوە بۆ هەرێم ئەوا حكومەتی هەرێم هەر دەتوانێت بە كۆكردنەوەی ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆ پرۆژەیاسای بودجە ئامادە بكات، بۆیە لە هەردوو حاڵەتەكەدا چاوەڕێین كە ساڵی 2021 پەرلەمان پرۆژەیاسای بودجەی بۆ ڕەوان بكرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
9 یاریزانی بەرشەلۆنە لە پلانەکانی کومان نیە
2020-09-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17