راکان جبوری” داعش هێشتا لە چواردەوری هەندێک پارێزگا دەسەڵاتییان بوونی هەیە”

0
88

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند: داعش هێشتا لە چواردەوری هەندێک پاریزگای عێراق ماون و دەسەڵاتی خۆیان دەسەپێنن و رۆژانە چالاکی جۆراوجۆرە ئەنجامدەدەن.

جبوری بە سایتی “بغداد الیوم”ی راگەیاند: هەرچەندە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئێستا باڵادەستن، بەڵام داعش لە پاریزگاکانی موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە و کەرکوک هێشتا بوونیان هەیە، و لە چواردەوری ئەو پارێزگایانەش سەرقاڵی سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیانن و هەوڵی دووبارە خۆدروستکردن دەدەنەوە ئەگەر گروپی بچووک بچوکیش بن.

وتیشی” داعش لە رووی سەربازیی و جوگرافییەوە کۆتایی هاتووە، بەڵام هەوڵی دروستکردنی شانەی نوستوو دەدات، وەک چۆن پێشتر و پێش سەرهەڵدانی، چەندین شانەی نوستووی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دروستکرد، بەتایبەتی لە ناوچە دورە دەستەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد: داعش لەوە تێگەشیشتووە کە چیتر ناتوانێت لە ڕووی سەربازییەوە لە عێراقدا سەرکەوتووبێت، بەڵام لە رێگەی گروپی بچووکەوە هەوڵی تێکدانی ئەمنییەتی کەرکوک دەدات و هێرش دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکان، داعش هەرگیز وەک جاران بەهێزنابێتەوە بەڵام ئامانجی ئەو لەم قۆناغەدا تەنیا تێکدانی باری ئەمنی پارێزگاکانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this