گرنگترین كار بۆ تێپەڕاندنی پشكی كورد ڕێككەوتنی پێشوەختەی سیاسییە

0
269

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ هاتنی شاندی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا دیارینەكراوە لە كاتێكدا دەبوو هەر زوو ئەو سەردانە ئەنجامبدرایە، چونكە گرنگترین كارێك بۆ تێپەڕاندنی پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بریتییە لە ڕێككەوتنی پێشوەختەی سیاسی بەوەش كاری پەرلەمانتاران ئاسانتر دەبێت.

د. بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وابڕیار بوو كە شاندێكی باڵای سیاسی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆبوونەوەی تایبەت بە پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجە تاوتوێ‌ بكات و ڕێككەوتن واژوو بكرێت، بەڵام تا ئێستا وادەی هاتنی ئەو شاندە سیاسیەی هەرێم نادیارە، ئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت لەوەی كە گرفت بۆ پشكی هەرێم دروستببێت لە پەرلەمان، چونكە ڕیككەوتنی پێشوەختەی سیاسی زۆر گرنگە بۆ تێپەڕاندنی پشكی كورد لە پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا وەك پشكی كورد دیاریكراوە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بە دڵنیاییەوە كوتلە شیعەكان ناهێڵن هەر وا بە ئاسانی تێپەڕێت بەڵكوو هاوشێوەی پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی گرفت بۆ پشكی هەرێم دروست دەكەن و دەنگی پێنادەن، بۆیە زۆر گرنگە كە لە كاتی هاتنی شاندی سیاسی هەرێم سەردانی تەواوی لایەنە شیعەكان بكەن و رێككەوتنی سیاسیان لەگەڵ ئەنجامبدەن تاوەكو پشكی هەرێم تێپەڕێندرێت.

پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بە ڕێژەی 12.67 دیاركیاروە كە ساڵانە پشكی كورد دەگاتە 14 تریلیۆن دینار، ئەوەش بە مەرجی پابەند بوونی هەرێم ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی بە حكومەتی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this