بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و رەگەزنامەی هەرێم ئاماری ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە

0
89

SNN- بڕیار محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات لە ماوەی ساڵی 2020دا  333 هەزار كارتی نیشتمانی و زیاتر لە 136 هەزار پاسپۆرتی داوەتە هاووڵاتیان، هەروەها 98 هەزار و 963 كارتی زانیارنیش بە هاووڵاتیان دراوە.

كەیفی عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی گشتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە ساڵی 2020دا لە سنووری پارێزگای هەولێر 12 هەزار و 177 هاووڵاتی و لە سنووری پارێزگای سلێمانی 90 هەزار و 290  هاووڵاتی و لە پارێزگای دهۆك 131 هەزار و 300 كارتی نیشتمانیان بۆ كراوە كە كۆی گشتی دەكاتە 233 هەزار و 767 هاووڵاتی.

وتیشی: هەروەها لە ساڵی 2020دا لە پارێزگای هەولێر 74 هەزار 128 هاووڵاتی و لە پارێزگای سلێمانی 64 و 889 هاووڵاتی و لە پارێزگای دهۆك 41 هەزار و 740 هاووڵاتی و لە پارێزگای هەڵەبجە 6 هەزار و 571 هاوڵاتی پاسپۆرتی تازە یان دووبارەیان پێدراوە، جگە لەوەش لە بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێزگای هەڵەبجە 125 مامەڵە تۆماركراون و 200 كەسیش سنورداش كراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ساڵی 2020دا 98 هەزار و 963 كارتی زانیاری بە هاووڵاتیان دراوە بەشێوەیەك لە پارێزگای هەولێر 22 هەزار و 568 هاووڵاتی و لە پارێزگای سلێمانی 19 هەزار و 779هاووڵاتی و لە پارێزگای دهۆك 56 هەزار و 616 هاوڵاتی كارتی زانیاری بۆ كراوە،  لە ساڵی 2020دا مۆڵەتی نیشتەجێی بوون 100 هەزار و 354 هاوڵاتی هاووڵاتیانی بیانی لە پارێزگای هەولێر بۆ 75 هەزار و 984 هاووڵاتی و لە پارێزگای سلێمانی بۆ 15 هەزار و 229 هاووڵاتی و لە پارێزگای دهۆك بۆ 9 هەزار و 96 هاووڵاتی و لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ 55 هاووڵاتی كارتی نیشنگە كراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this