یەكەم ناوچەی سلێمانی كاركردن بە پێوەری زیرەكی كارەبا دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە

0
783

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد كە تا ئێستا نزیكەی لە%65 كۆڵان و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لەدانانی پێوەری زیرەكی كارەبا تەواو بوون و وەك كارپێكردنی ئەزمونیش لە ناوچەی راپەڕین یەك فیدەری كارەبا بەو پێوەرە زیرەكانە دەخینە كاركردنەوە، ئەوەش كاریگەری زۆری دەبێت زیادبوونی كاتژمێرەكانی كارەبا.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بە ڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كاركردن لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا لە كۆڵان و گەڕەكەكانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە و تا ئێستا 158 هەزار و 500 پێوەری زیرەكمان داناوە كە دەكاتە نزیكەی لە %65 كۆی گشتی دانانی پیوەری زیرەك لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شوینانەی كە لە ئێستادا پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە ڕاستەوخۆ كاریان پێدەكرێت بەڵام هەموو ئەوانە لە فیدەرێكدا كۆدەكرێنەوە، بۆ ئەومەبەستەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ناوچەی ڕاپەڕین یەكەم فیدەری كار پێدەكەین و دواتر لە چەند ناوچەیەكی دیكە فیدەركانی دیكە دەخەینە گەڕ كە تا ئێستا 100 فیدەرمان ئامادەیە بۆ كار پێكردن و 54 گەڕەكی سلێمانیش پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەباری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی گشتی دەستبكەین بە كاركردنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەبێت داتا سەنتەری تایبەت بەو پێوەرانە تەواو ببێت بۆ ئەومەبەستەش لیژنەیەكی تایبەت كار لەو بوارەدا دەكەن، بۆیە بە تەواو بوونی دانانی پێوەری زیرەك لە لایەك كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەكات هاوكات لە لایەكی دیكەشەوە فشار لەسەر وێستگەكانی كارەبا كەمدەكاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this