“ئەو كارەبایەی لە توركیا دەیكڕین كەمتر لەسەرمان دەكەوێت وەك ئەوەی خۆمان بەرهەمی بهێنین”

0
97

SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

وتەبێژی وەزارەتی كارەباری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات یاداشتێكی لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ وڵاتی توركیا گەڵاڵەكردووە بۆ كڕینی بڕی 200 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی كارەبای هەرێم، گرێبستەش بە جۆرێكە هەركات ئێمە وتمان كارەبامان ناوێت ئەوان ناتوانن بەردەوامبن لە ناردنی كارەبا، دەشڵێت ئەو كارەبایەی لە توركیای دەكڕین كەمتر دەكەوێت ئەگەر خۆمان بەرهەمی بهێنین.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: بابەتی كڕینی كارەبا لە توركیا پەیوەستە بە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئێمە و توركیا، بە جۆرێك هەركات پێویستمان بە كارەبا هەبوو داوا لە توركیا بكەین كارەبامان بۆ دابین بكات، بۆ ئەمەبەستەش بڕی 200مێگاوات كارەبا لە توركیا دەكڕین بە جۆرێك كە ئەو كارەبایەی دەیكڕین لە توركیا لەڕووی تێچوونەوە كەمترمان لەسەر دەكەوێت ئەگەر خۆمان بەرهەمی بهێنین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی مانگێكە ئامادەكاری دەكەین بۆ ئەوەی ئەو كارەبایەی لە توركیاوە دەهێنین لە رێگەی زاخۆوە بێتە ناو تۆڕی نیشتیمانی كارەبای هەرێمەوە، هاوكات بەلایەنی توركیشمان وتووە كە هەركات پێویستمان بەو بڕە كارەبایە نەما دەتوانن ئەوانیش كارەباكە ببڕن، هاوكات لە ئێستا لەهەموو ڕووەكانەوە ئامادەن بۆ ئەوەی كارەبا لە توركیا وربگرین ئەگەر بۆ ماوەی چەند مانگێكی كەمیش بێت تا ئەوكاتەی خواستی كارەبا لەلایەن هاووڵاتییەوە كەمدەبێتەوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستەڕوو، كەرتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێشچوونی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەمیشە گرفتمان لە شێوازی بەكارهێنانی كارەبا هەبووە لەلایەن هاووڵاتیان و بەكارهێنەرانی كارەباوە زیادەڕۆییەكی زۆر لە بەكارهێنانی كارەبادا دەكرێت، چونكە ئەم مانگە بەراورد بە مانگی ڕابردوو بڕی 850 میگاوات بەرهەمهێنانی كارەبایان زیادكردوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەكی نا ئاسایی خواست لەسەر كارەبا زیادیكردوە بۆیە دەرناكەوێت كارەبا زیادبووبێت بەڵكوو وادەدردەكەوێت كە كەمیكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this