کۆرۆنا یادی سەریساڵی لە جیهاندا پەکخستووە

0
317

SNN

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمساڵ، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئاهەنگگێڕان لە سەریساڵدا قەدەغەکراوە، هاووڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیاندا ئەو یادە دەکەنەوە.
میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، دروستکردنی قەرەباڵغی لە ئەمریکا و تەقاندنی یارییە ئاگرییەکان و لە ئەمریکا قەدەغەکراوە، لە ئەوروپاش بەبێ دەنگی ئەو یادە دەکرێتەوە و لە بەشێک لە وڵاتەکانی رێکاری توندی خۆپارێزی بەڕێوەدەچێت.
هەر لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، فەرەنسا 100 هەزار پۆلیسی خستووەتە باری ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی ئاهەنگەکانی شەوی سەریساڵ هەڵبوەشێننەوە.
لە ئوسترالیا رێگە بە هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان دراوە بەڵام ناهێڵدرێت لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا قەرەباڵغی دروستبکرێت.
یادی سەریساڵی 2021 لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە بەهۆی کۆرۆناوە ملیۆنێک و 800 کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە و 81 ملیۆن کەسیش لەسەرتاسەری جیهاندا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this