بیکی هامۆن ده‌چێته‌ نێو میژووی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا

0
629
بیکی سامۆن

SNN Sport

كه‌ناڵی ESPNی وه‌رزشی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی  بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هونه‌ری یانه‌ی سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز بیكی هامۆن،رۆژێک پێش كۆتایی ساڵی 2020 ناوی چووە نێو لاپه‌ڕه‌كانی  مێژوو ،ئەمەش له‌ میانه‌ی یاری سپێرز له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز كه‌ به‌ دۆڕاندنی سپێرز به‌ 107-121 خاڵ ته‌واو بوو.

بیكی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری وه‌رگرت پاش ده‌ركردنی گریگ پۆپڤیچ له‌ یاریه‌كه‌، به‌مه‌ش بووه‌ یەکەم ئافره‌ت له‌ مێژووی رابیته‌ی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی تیپێك ده‌كات له‌ سه‌ر یاریگادا ، هامون یه‌كه‌م خانمه‌ راهێنه‌ربوو ، پۆستی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری وه‌رگرت  له‌ مێژووی رابیته‌ی پیشه‌گه‌رانی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا و سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ به‌دیهێنانی به‌شێك  له‌ ئامانجه‌كانی به‌وه‌ی ببێته‌ یه‌كه‌م خانمه‌ راهێنه‌ر له‌ میژووی ئه‌و خوله‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this