به‌رشەلۆنه‌ یه‌كه‌م گرێبەستی بێبه‌رامبه‌ری ئه‌نجامدا

0
1160
رۆناڵد کومان

SNN Sport

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنانووسی ئیتاڵی  له‌ تۆڕی ( سكای سپۆرتس )لە ئه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ( تویته‌ر ) ئاشكرایكرد كه‌ یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ گه‌یشتووەتە‌ رێکكه‌وتنی  كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌رگریكاری مانچسته‌ر سیتی ( ئیریك گارسیا ) بۆ گواستنه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی له‌ هاوینی 2021دا.

رۆمانۆ روونیكرده‌وه‌:”پێشبینی ده‌كرێت كه‌ گارسیا بچێته‌ ریزی به‌رشەلۆنه‌ به‌ خۆرایی و به ‌بێ به‌رامبه‌ر ،پاش ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتی”.

هه‌روه‌ها وتی:” به‌رشەلۆنه‌ ره‌نگه‌ هه‌وڵبدات تواناكانی گارسیا له‌ كانوونی دووه‌می داهاتوو بە دەست بهێنێت ، به‌ڵام پێویستیان سه‌ره‌تا به‌ گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ مانچسته‌رسیتی”.

یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌  له‌ میركاتۆی هاوینه‌ی رابردوودا شكستی هێنا ، له‌ بردنی گارسیا بۆ ریزه‌كانی به‌هۆی پێداگری مانچسته‌رسیتی  له‌ داواكارییه‌ داراییه‌كانی سه‌رباری نزیكبوونه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ له‌ كۆتایه‌كه‌ی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this