“ڤایرۆسى (COVID_19) تاوەکو ئێستا 7 جار خۆى گۆڕیووه و ڤایرۆسه نوێیهكه مهترسیدار نییه”

نهخۆشخانهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد SNN
SNN – سلێمانى
پزیشكێكى هەناوى لە سلێمانى ئاشکرایدەکات: تاوەکو ئێستا ڤایرۆسى کۆرۆنا بە حهوت شێواز خۆى گۆڕیووە، دهشڵێت: “ئەو جۆرە نوێیەى کە ئێستا لە بهریتانیا بڵاوبۆتەوە هەمان ڤایرۆسە، بەڵام هەندێک نیشانەى جیاوازى هەیە”.
د.سامان فەیلى، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشییە ههناوییهكان جیاوازى و نیشانە نوێیەکانى (كۆرۆناى گۆڕاو) بۆ SNN شیدەکاتەوە و رایدهگەیهنێت: “ئەم ڤایرۆسەى کە ئێستا بڵاوبووهتەوە له بهریتانیا لە هەمان خێزانى کۆرۆنایە و نیشانەکانییان وەکو یەکە، ئەوەى لەم ڤایرۆسە نوێیەدا جیاوازە لەگەڵ نیشانەکانى (COVID_19) ئەوەیە، کەسێک تووشى کۆرۆنا ببوایە بە تووندى پلەى گەرمى لەشى بەرزدەبوویەوە، بەڵام جۆرە نوێیهكهى ڤایرۆسى کۆرۆنا (كۆرۆناى گۆڕاو) وایە، ئەگەر کەسێک تووشببێت تووشى سکچونێکى تووند دەبێت”.
وتیشى: “ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکى نییە کە باس لەوە دەکەن ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ زیاتر کاریگەرى لەسەر منداڵان هەبێت، تاوەکو ئێستا توێژینەوە پزیشکییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئهنجامهى، ئەو کەسەى پێشتر تووشى کۆرۆنا بووبێت و چاکبووبێتەوە بەرگریى بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە هەیە و تووشى نابێت”.
ئهو پزیشكه ههناوییه ئاماژه بهوهشدهكات: “کەسى تووشبوو بە ڤایرۆسى نوێى کۆرۆنا پاش تێپەڕبوونى بۆ ماوەى 20 رۆژ بە ڤایرۆسەکە پاشان لە پشکنین دەردەکەوێت، پشکنینەکانیش هاوشێوەى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنایە کە لەڕێگاى لوتەوە ئەنجام دەدرێت”.
د.سامان فەیلى ئهوهشدهخاتهڕوو: “ئەو ڤایرۆسە نوێیە زۆر بە خێراى بڵاودەبێتەوە بە جۆرێک ئاستى خێراییەکەى چەند هێندەى خێراى (COVID_19)یه، ئەو ڤاکسینەش کە دۆزراوەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا کاریگەرى تەواوەتى هەیە بۆ ڤایرۆسە نوێیەکە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لاری کینگ کۆچی دواییکرد
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە تووشی چوارەم دۆڕان بوو
2020-12-05 -
لەناو ئێزیدییەکاندا خۆکوشتن پەرەیسەندووە
2021-01-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17