میسی ئازادە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەیەکی نوێ

0
204
میسی

SNN Sport

میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە،ئەمڕۆ 1-1-2021بەهۆی ئەوەی تەنیا 6 مانگ ماوە  گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو ببێت، بە پێی یاساکانی فیفا دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی نوێ بکات بە بێ وەرگرتنی رەزامەندی ئیدارەی یانەکەی.

میسی لە 30ی حوزەیرانی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو دەبێت و ئەوکاتیش دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ بکات.

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،هەرچەندە میسی 6 مانگ ماوە لە تەواوبوونی گرێبەستەکەی،بەڵام تا ئێستا ئامادە نیە یانەکەی ئاگادار بکاتەوە بۆ مانەوە یان بۆ چوون لە یانەی بەرشەلۆنە.

هەروەها بڕیاری میسی بە مانەوە یان بە چوون کاریگەری نابێت لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکە و کێ سەردەکەوێت یان کێ سەرناکەوێت.

لە کۆتایدا مارکا نووسیویەتی، مانچستەرسیتی و پاریس سانجێرمان بە پەرۆشەوە سەیری ئەو یاریزانە دەکەن و بۆ دەرفەتێک دەگەڕێن تا لە داهاتوودا گر‌ێبەستی لەگەڵ بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this