پۆلیسی بەسرە رەتیدەکاتەوە هێرشێکی هاوشێوەی بەندەرەکەی لوبنان بوونی هەبێت

0
136

SNN

پۆلیسی شاری بەسرە رەتیکردەوە هیچ پیلانێک هەبێت بۆ تەقاندنەوەی مینای ئوم قەسر لەڕێگەی پاپۆڕێکی بۆمبڕێژ کراوەوە، وەک ئەوەی لە لوبنان ساڵی رابردوو روویدا.

پۆلیسی بەسرە لە بایەننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندووە “هەندێک لە سایت و پەیجە هەواڵییەکان بابەتێکی بێبنەمایان بڵاوکردووەتەوە”.

پەگوێرەی قسەی ئەو میدیایانە، پیلان هەبووە بەندەری ئوم قەسر لە باشووری عێراق بتەقێنرێتەوە لەڕێگەی پاپۆڕێکی مینڕێژکراوەوە وەک ئەوەی لە بەندەری بەیروت روویدا.

پۆلیسی بەسرە دەڵێت: “هیچ پیلانێکی لەو شێوەیە نییە و ئێمە هیچ پیلانێکی لەوجۆرەمان پووچەڵ نەکردووەتەوە وەک ئەوەی باسی لێوە دەکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this