
کۆرۆنا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنا باڵاو دەکاتەوە تێدا ئاماژە بەوە دەکات تەنیا 14 نەخۆش لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە.
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (10446) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1056) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (427) لە هەولێر، (136) لە سلێمانی، (500) لە دهۆك، (2) لە ڕاپەرین. وە (9390) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (56) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (978) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (393) هەولێر، (339) سلێمانی، (217) دهۆك، (26) هەلەبجە، (1)ڕاپەڕین، (2) سۆران دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (55002) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (372) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (14) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کچانی سیروانی نوێ گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان
2020-05-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17