یاریزانێکی بەرشەلۆنە ماڵئاوایی دەکات

0
1069
بەرشەلۆنە

SNN Sport

یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە کارلیس ئەلینا، ماڵئاوایی دەکات و لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا یانەکەی جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کارلیس ئەلینا هەنگاوێکی ماوە یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا جێبهێڵێت  کە لە 4-1ی 2021 بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئیسپانیا دەکرێتەوە، ئەو یاریزانە دەیەوێت بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی خیتافی مەدریدی بکات.

ئەلینا یەکێکە لەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزە کومان دەرفەتی یاریکردنی پێنەداوە، ئەو یاریزانەی لە لیستی یاریزانە یەدەگەکان داناوەو لە پلانەکانی دووریخستووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی بەرشەلۆنە کۆتینیۆی بۆ 4 مانگ لە دەستداوە و ئەو یاریزانە تووشی پێکان بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this