ژمارەیەك گەنج كارگەیەك دادەمەزرێنن و ركابەری بەرهەمی دەرەكی پێدەكەن

0
1977
کارگەی قەنەفە

ژمارەیەك لە گەنجانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان كە دانیشتووی قەزای سەیدسادقن، بەبێ‌ ئەوەی چاویان لە حكومەت بێت دایان بمەزرێنێت، بۆخۆیان كارگەیەكی دروستكردنی قەنەفەیان دامەزراندووە كە ڕكابەری بەرهەمی وڵاتانی توركیاو ئێران دەكەن و بەرهەمەكانیان رەوانەی ئەڵمانیا و بەریتانیا كردووە.

كارگەی قەنەفەکە لەلایەن ژمارەیەك گەنجی قەزاكەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت، لە ماوەی دوو ساڵی كاركردنیاندا، بەهۆی بەرزی كوالیتی و جوانی نەخش و دیزانەكانیانەوە بوونەتە جێگەی متمانەی هاوڵاتیان و لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و گەرمیانەوە داواكاریان بۆ دێت بۆ دروستكردنی جۆرەكانی قەنەفە.

محەمەد نەسرەدین، سەرپەرشتیاری كارگەی قەنەفەی سوڵتان لە قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند:ماوەی نزیكەی دوو ساڵ دەبێت وەك ژمارەیەك لە گەنج كە ژمارەمان زیاد لە 10 كەس دەبێت و زۆربەمان دەرچووی پەیمانگا و زانكۆكانین، بیرمان لەوەكردەوە كە بتوانین پێكەوە كارگەیەك دابمەزرێنین كە لەلایەك هەلی كار بۆ خۆمان بڕەخسێنین لە لایەكی دیكەشەوە نەهێڵین سەرمایەیەكی زۆری ئەم وڵاتە لە بواری كڕینی قەنەفە و مۆبیلیاتدا بڕواتە دەرەوە، بۆیە تاڕادەیەكی زۆر تیایدا سەركەوتوو بووین و خۆشبەختانە بوینەتە جێگەی متمانەی هاووڵاتیان.

 

کارگەی-قەنەفە
کارگەی-قەنەفە

Post
Post

Post 2002
Post 2002

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this