کۆرۆنای گۆڕاو لە تورکیا بڵاوبووەوە

0
398

SNN

وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگه‌یاند، 15 تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە کە لە بەریتانیاوە سەردانی تورکیایان کردووە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، دەرکەوتووە 15 کەس کە لە بەریتانیاوە چوونەتە تورکیا تووشبوون و گەشتکردنیش لە بەریتانیاوە بۆ تورکیا بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراوە.

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، تاوەکو ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە 21 هەزار و 93 کەس لەو وڵاته‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this