
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، 10% داشکاندن لە کرێی خوێندن بۆ هەموو قوتابییانی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن کردووە.
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، پارەی خواردن و گواستنەوە بۆ مانگەکانی ئازار، نیسان و ئایار لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن وەرناگیرێت و ئەو بڕیارانەش لە بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی دۆخی هاونیشتمانییانە.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەشدەکات، بڕیارەکە ئەو قوتابییانە ناگرێتەوە کە بەخێوکارانیان خاوەنی پلەی باڵا و تایبەتن لە کەرتی حکومی (مەدەنی و سەربازی) چ دایک بێت یان باوک.
هەر بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردە، داشکاندنەکان تاوەکو 28-5-2020 کاریان پێدەکرێت.
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی پەروەردەدا هاتووە، هەموو قوتابخانە و پەیمانگەکان پێویستە پابەندبن بە ناوەڕۆکی گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەکانیان بۆ خەرج بکەن وەک ئەوەی لە گرێبەستەکاندا هاتووە، “بەپێچەوانەوە ساڵی داهاتوو مافی وەرگرتنی قوتابییان نابێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17