“ههموو ئهگهرهكان بۆ ئهوهن رۆژى 10ى كانونى دووهم، خوێندن لهنێو پۆل دهستپێبكاتهوه”

قوتابخانهیهكى بنهڕهتى له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: لە ئێستادا گڵۆپی سەوز بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان هەڵكراوە، دهشڵێت: “دهوامكردن بهشێوهى نیوه به نیووه یهكێكه له بژاردهكان”.
موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیە كە لە دوای 10ی ئەم مانگەوە پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە، هاوكات ئەو ئامارانەشی كە رۆژانە لە بارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بڵاودەكرێنەوە جێگای دڵخۆشین، چونكه تووشبوون بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات و گڵۆپی سەوز بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسهى خوێندن هەڵكراوە، بە مەرجێك حكومەتی هەرێمیش ئامادەی تێدابێت مووچە و شایستە داراییەكانی مامۆستایان خەرج بكات”.
وتیشى: “ئێمە لە لیژنەكەمان لەگەڵ وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە، بڕیاریشە پێش دەستپێكردنەوەی خوێندن جارێكی دیكە كۆببینەوە، هاوكات بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنیش چەند بژاردەیەك تاوتوێ كراون كە بریتین لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن هاوشێوەی رابردوو لەناو پۆلەكاندا، هەروەها بژاردەیەكی تریش بریتییە لە دەستپێكردنەوەی خوێندن بە نیو بە نیو واتە سێ رۆژ بە سێ رۆژ بەتایبەت ئەو پۆلانەی كە ژمارەی قوتابیانی زۆرە و قەرەباڵغن، بژاردەی سێیەمیش درێژەدانە بە خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ئۆنڵاین”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو: “هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەوەن كە بژاردەی یەكەم كە بریتییە لە دەستپێكردنەوەی خوێندن هاوشێوەی رابردوو لەگەڵ گرتنەبەری رێكاری پێویستی تەندروستی یاخود بژاردەی سێ رۆژ بە سێ رۆژ جێبەجێبكرێت، چونكە كاتێكی زۆر لە پرۆسەی خوێندن رۆیشتووە و ناكرێت لەوە زیاتر خوێندن دوابخرێت، بۆیە زۆر گرنگیشە حكومەت لە پاڵ بڕیاردان لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مامۆستایانیش بدات”.
هیچ وەفدێکی سیاسیی هەرێم نایەتە بەغدا
2021-01-23
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
هیچ وەفدێکی سیاسیی هەرێم نایەتە بەغدا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17