تورکیا بۆ ماوەی یەک ساڵ فەرماندەیی ناتۆی وەرگرت

0
472

SNN

رۆژنامەی زەمان-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە کە تورکیا بۆ ماوەی ساڵێک فەرماندەیی هێزە ئامادەکانی ناتۆ (VJTF)ی وەرگرتووە کە هێزێکی هاوبەشی وڵاتانی ئەوروپایە و بەردەوام لە ئامادەگیدان.

پەیمانی ئەتڵەسی باکوور (ناتۆ) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە 6400 سەربازی هێزی ئامادە دەچنە ژێر رکێفی لیوایەکی سوپای تورکیا کە هێزی وڵاتانی ئەلبانیا و هەنگاریا یتاڵیا لیتوانیا مۆنتینیگرۆ پۆڵەندا رۆمانیا سلۆڤاکیا ئیسپانیا بەریتانیا و ئەمریکاشی تێدایە.

پرۆسەی دەستاودەستکردنەکە ئەمڕۆ بووە و وەزارەتی بەرگریتورکیا فەرماندەییەکەی لە پۆڵەندا وەرگرتووەتەوە بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this