بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دۆلار حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ‌ بەغدا مووچە دابەشبكات

0
1968

SNN-عەلی حەمە سەعید

بڕیاردەری لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە 30 دۆلارەوە بۆ نزیكەی 50 دۆلار و هەورەها زیاد بوونی داهاتی فرۆشتنی نەوت بەهۆی بەرز بوونەوەی بەهای دۆلار، ئێستادا حكومەتی هەرێم بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ بەغدا لە توانایدا هەیە هەر 30 ڕۆژ جارێك مووچە بە لێبڕینی لە%21 دابەشبكات.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: دوو هۆكاری سەرەكی بوونەتە هۆی ئەوەی كە حكومەتی هەرێم لە ئێستادا دەتوانێت بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی عێراق مووچە لە هەر 30 ڕۆژ جارێك دابەشبكات، چونكە لە لایەك نرخی نەوت لە 30 دۆلارەوە بۆ نزیكەی 50 دۆلار زیادیكردووە لە لایەكی دیكەشەوە بەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار داهاتی حكومەت بە دینار لە %20 زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر لە فرۆشتنی نەوت 290 ملیۆن دۆلار دەست حكومەتی هەرێم دەكەوت كە بە دینار دەگەیشتە 240 ملیار دینار، بەڵام ئێستا ئەو 240 ملیارە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەكاتە 320 ملیار دینار، لەلایەكی دیكەشەوە ئەو هاوكاییەی كە پێشتر لەلایەن هاوپەیمانەوە بە هەرێم دەدرا نزیكەی 22 ملیار دینار بوو بەڵام ئێستاش ئەوەش بەرزبووەتەوە بۆ 25 ملیار دینار، ئەوە سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوتیش لە 30 دۆلارەوە بۆ نزیكی 50 دۆلار بەرز بووەتەوە هێندەی دیكە داهات زیادیكردووە.

بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كە حكومەتی هەرێم بۆ خۆی لە %21 مووچە دەبڕێت و هەروەها داهاتی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنوورییەكانیش بۆ لە %20 زیادیكردووە، ئەمە دەكاتە لە %41 بۆ حكومەتی هەرێم، بۆیە بە هەموو پێوەرێك لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ بەغدا و بە هەر 30 ڕۆژ جارێك مووچە بە لێبڕینی لە%21 دابەش بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this