وێنه:پێنج یاریزان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی سلێمانی ده‌كه‌ن

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی شه‌تره‌نجی یاریزانانی سلێمانی بۆ گه‌یشتن به ریزی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی كۆتایی هات و پێنج یاریزانی به‌فه‌رمی بوونه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه.
له‌شاری سلێمانی و له هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كێك له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق كۆتایی هات كه پاڵه‌وانێتیی یاریزانانی سلێمانی بوو به به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق داده‌نرێت.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا 10 یاریزان ركابه‌رییان ده‌كرد بۆ گه‌یشتن به ریزی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی دواجار دوای 10ركابه‌ری یارییه‌كان كۆتایی هات و ناوی یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كان ئاشكرا بوون.
دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز ئه‌م یاریزانانه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی كران:
زۆزگ سه‌ڵاح 7.5خاڵ
ئاریان عه‌لی 6خاڵ
ئه‌حمه‌د جه‌زا 6خاڵ
ره‌وه‌ند حامید 6خاڵ
ره‌وه‌ز عومه‌ر 5.5خاڵ
ئاریان عه‌لی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” پاڵه‌وانێتی سلێمانی به‌وه به‌ناوبانگه كه وه‌ك یاری کۆتایی عێراق حسابی بۆ ده‌كرێت، چونكه له%50ی یاریزانانی عێراق له پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌شدارن، بۆیه ده‌توانم بڵێم به‌شداری به‌هێزترین پاڵه‌وانێتیمان كردووه، له‌به‌رئه‌وه پاڵه‌وانێتی له چاو پاڵهوانێتیهكانیتردا قورسایی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌رچه‌نده بهئهنجامهكه رازی نه‌بووم كه پله‌ی یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوو هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌م”.
له‌لای خۆیه‌وه ره‌وه‌ز عومه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات:” پاڵه‌وانێتی سلێمانی به یه‌كێك له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق داده‌نرێت كه كۆمه‌ڵێك یاریزانی به ئه‌زموون و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تێدا به‌شداره، بۆیه یاریزان كه به‌شداری تێدا بكات پێویسته مهشقو راهێنانێكی زۆری بۆ بكات، به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆر له‌سه‌ر شانی یاریزانه‌كان ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش داوا ده‌كه‌م كه خولی زیاتری له‌مشێوه‌یه بكرێته‌وه”.
وتیشی:” له‌سه‌ر ئاستی عێراق كۆمه‌ڵێك هه‌ڵبژارده هه‌یه كه ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌یه به تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئێمه به به‌رده‌وامی چاومان له‌وه‌یه كه بتوانین زۆرترین نازناو له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رز بكه‌ینه‌وه”.
یاری شه‌تره‌نج وه‌ك زۆر له یارییه تاكه‌كان له شاری سلێمانی گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێده‌ده‌رێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له هه‌ڵبژارده جۆراوجۆره‌كانی عێراق یاریزانانی سلێمانی به‌شی شێریان به‌ركه‌وتووه و توانیویانه چه‌ندین مه‌دالیای جۆراو جۆر بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ده‌زگا وه‌رزشییه‌كان، به‌ڵكو به‌رپرسانی وه‌رزشیش هیچ ئاوڕێك له‌م پاڵه‌وانانه ناده‌نه‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
“متمانە بە ڤاکسینی کۆرۆنای ئەمریکا ناکرێت”
2020-09-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17