لەداقوق هێرشکرایە سەر خاڵێکی سوپای عێراق

0
621
سوپای عێراق

بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی سوپای عێراق لەخواروی قەزای داقوق شەڕوروبەڕوبونەوە روویدا.

سەرچاوەیەک لەسوپای عێراق بە snnی راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی فەوجی 3 لیوای 45 فیرقەی 11 لەناوچەی جوبخان لەنێوان هەردوو گوندی عەرەب کۆی و ئەلبو محەمەد قەزای داقوق بەهۆیەوە شەڕ لەنێوانیان روویداوە.

وتیشی، “تاوەکو ئێستا بریندارێک رەوانەی نەخۆشخانەی داقوق کراوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی کەرکوک کراوە”.

بەشی بکە لە
تاگەکانداعش
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this