“ئیسڕائیل لە رێگەی بەئامانجکردنی ئەمریکاوە لە عێراق دەیەوێت جەنگێکی گەورە هەڵگیرسێنێت”

0
379

SNN

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئیسڕائیلی بەوە تۆمەتبارکرد کە دەیەوێت لەرێگەی بە ئامانجکردنی ئەمریکا لە عێراق ئاگری شەڕێکی قورس لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێنێت.

زەریف ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکانمان کە لە عێراقەوە بەدەستمان گەیشتوون بۆمان ئاشکرابووە لە رێگەی چەند هێرشێکەوە ئەمریکا دەکات ئامانج، ئەمریکاش لە دژی ئەو هەڵوێستانە گروپە شیعەکانی نێو عێراق دەکاتە ئامانج و جەنگێکی گەورەش بەوهۆیەوە هەڵدەستێت، بۆیە جەواد زەیف بە ترەمپ دەڵێت ئاگاداربە”.

هەرچەندە مانگی رابردوو ئیسماعیل قائانی جێگری قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی حزیبوڵای عێڕاقی و حەشدی شەعبی ئەوەی پێڕاگەیاندوون کە سەرجەم هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕابگرن تا بایدن دێتە نێو کۆشکی سپی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this