یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی پله‌ یه‌كی عێراق  یانه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات

0
20
دیمەنێک لە خولی پلە یەکەکانی کەرکوک

حسێن كه‌ركوكی-SNNsport

ئێواره‌ی( شه‌ممه‌ 2/1/2021)ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی تۆپی پێی پله‌ یه‌كی عێراق  گروپی یانه‌كانی كه‌ركوك  به‌ ئه‌نجامدانی دوو یاری  ده‌ستپێكرد.

له‌ ركابه‌رییه‌كانی گروپی یه‌كه‌م له‌ سه‌ر یاریگای باباگوڕگوڕ  هه‌ردوو یانه‌ی مووسه‌ڵا و دووبز رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه‌ و یاریه‌كه‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی مووسه‌ڵا  به‌ ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ ته‌واو بوو.

له‌ هه‌مانكاتدا و له‌ ركابه‌رییه‌كانی گروپی دووه‌م و له‌ سه‌ر یاریگای سۆلاڤی نوێ هه‌ردوو یانه‌ی داقووق و دووز یاری نێوانیان ئه‌نجامدا و یاریەکە به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی داقووق به‌ گۆلێکی خاوێن كۆتایی هات.

جێی ئاماژه‌پێكردنه‌ 6 یانه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كان و دابه‌شكراون‌ بە سه‌ر دوو گروپ ، گروپی یه‌كه‌م یانه‌كانی ( دووبز و مووسه‌ڵا و حه‌ویجه‌ ) ، گروپی دووه‌میش یانه‌كانی ( شۆریجه‌ ، داقووق ، دووز ) له‌ خۆ ده‌گرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this