راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق:هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان كوشتنی داهاتووی تۆپی پێی عێراقه‌

0
39
هەڵبژاردەی لاوانی عێراق

SNNsport

قه‌حتان جه‌سیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی شێره‌كانی عێراق ، كوشتنی داهاتووی تۆپی پێی عێراقه‌.

جه‌سیر  له‌ لێدوانیكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی  تۆپی  پێی عێراق  ئێمه‌ی خسته‌ دۆخێكی شه‌رمه‌زارییه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر لایه‌نی لوبنانی پاش ئه‌وه‌ی پلیتی گه‌شتكردنیان دابین كردبوو بۆمان”.

روونیكرده‌وه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان به‌ بێ لێكۆڵێنه‌وه‌ ، به‌ فیشه‌كێك ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ كوشتنی داهاتووی تۆپی پێی عێراق و بڕیاری ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی (به‌ په‌له‌په‌ل) ناوه‌زه‌ند كرد”.

جێی باسه‌ كه‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق 2 یاری دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی له‌ به‌رامبه‌ر ئۆڵۆمپی لوبنانی ره‌تكرده‌وه‌و ئەمەش راهێنەری هەڵبژاردەکەی توڕە کردبوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this