
وەرزشی ناوخۆ
سه‌نگه‌ر زرار-SNN SPORT
وه‌رزشى كوردستان له‌رووى ژێرخانه‌وه هه‌ژاره یان ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌وه‌ى له‌م لایه‌نه‌وه بۆ بواره‌كه كراوه له‌هۆڵ و یاریگا و مه‌له‌وانگه و كۆمه‌ڵگه‌ى وه‌رزشی و تاد.. تاچه‌ند له‌ئاست خواست و داواكارى وه‌رزشكاران دابووه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ژێرخانى وه‌رزشى هه‌رێم به‌به‌راورد به‌وڵاتانى ناوچه‌كه نا به‌ڵكو به‌عێراق كه‌ئێمه تیایدا به‌شێكین چیه و چۆن بووه، لێره‌دا ده‌پرسین به‌درێژایی ساڵانى رابردوو به‌ئێستاشه‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چى بۆ ژێرخانى وه‌رزشى كردووه و ده‌كات، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تاچه‌ند توانیویه‌تى خزمه‌ت به‌بوارى وه‌رزش و توێژى وه‌رزشكاران بكات، له‌پلانه‌كانی داهاتوویدا چ جۆره وه‌به‌رهێنانێك له‌بوارى وه‌رزشدا ده‌كات و چى بكات بۆیان باش و پێویسته) ؟، بۆ وه‌رگرتنه‌وه و ده‌ستكه‌وتنى وه‌ڵامى پێویست و هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانى ئه‌م پرسه، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، راوبۆچوونى 2 به‌رپرسى وه‌رزشى لهبهڕێوهبهرایهتى گشتى وه‌رزشى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و 2 راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى وه‌رگرت و و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه قسه‌یان بۆكردین:-
“هیچ شتێك بۆ ژێرخانى وه‌رزشى نه‌كراوه”
*حاجى مه‌حمود عه‌زیز یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رزش له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:” له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كه تووشى هه‌رێمى كوردستان بووه هیچ شتێك بۆ ژێرخانى وه‌رزشى نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانى پێشوو باشتربوو، هۆڵ و یاریگا له‌سلێمانى و دهۆك و زاخۆ دروستكران و نۆێكرانهوه، به‌ڵام هه‌ولێر لهژێرخانى وه‌رزشى هه‌ژاره و هیچى بۆ نه‌كراوه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌نته‌رى شاره‌كه‌دا، له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێشوو كاك نێچیرڤان بارزانى 4 دیزاینى یاریگا پێشكه‌ش كران كه له‌ماوه‌ى 4 ساڵدا حكومه‌ت 4 یاریگا له‌هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و گه‌رمیان دروستبكات كه قه‌یرانه‌ى به‌سه‌رداهات، هه‌موو شتێك راوه‌ستا، له‌سلێمانى و دهۆك و زاخۆ هۆڵى نمونه‌یی كران، كه‌چى له‌هه‌ولێر نه‌كراوه، به‌ڕاستى هه‌ولێر خه‌مخۆرێكى نیه، تائێستا له‌وه‌رزشدا یه‌كێك نیه بڵێت خه‌مخۆرى ئه‌و شاره‌م، بۆیه ده‌ڵێم قه‌یران هۆكارى سه‌ره‌كى بووه و پاشان كه‌مته‌رخه‌مى به‌رپرسان، كاتێك حكومه‌ت بڕیاریدا هۆڵى زه‌رد له‌هه‌ولێر تێكبدات و دروستی بكاته‌وه، كێشه دروست بوو له‌نێوان وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و پارێزگاى هه‌ولێر، كیشه‌كه له‌سه‌ر تهندهربوو، ئه‌و ده‌یوت لاى من بێت و ئه‌ویتر ده‌یوت لاى من، كه‌مته‌رخه‌مى نوێنه‌رانى هه‌ردوولا بوو كه هۆڵه‌كه ته‌واونه‌كرا و دوایى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى به‌سه‌ر داهات و كاره‌كه راوه‌ستا”.
“ئه‌گه‌رخۆمان به‌عێراق به‌راورد بكه‌ین ژێرخانى ئێمه زۆر لاوازه”
*سه‌ردار حه‌یده‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى یانه‌كان لهبهڕێوهبهرایهتى گشتى وه‌رزشى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێم:” سه‌باره‌ت بهژێرخانى وه‌رزش له‌كوردستان بمانه‌وێ و نهمانهوى وه‌ك پێویست نیه، ئه‌گه‌ر خۆمان به‌عێراق به‌راورد بكه‌ین ژێرخانى ئێمه زۆر لاوازه، سه‌ره‌راى بارودۆخى خراپى شاره‌كان و شهر و مه‌ینه‌تى له‌زۆربه‌ى شاره‌كان، كه‌چى ئه‌وان له‌ڕووى ژێرخانه‌وه گه‌شه‌ى زۆرباشیان كرد، چه‌ندین یاریگایان دروستكرد، ئێمه تائێستا یاریگایه‌كى نیشتمانیمان نیه ته‌نانه‌ت بۆ بۆنه‌یه‌كى نیشتمانی-ش، یاریگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك باش نین، ته‌نها ئه‌وه‌ى زاخۆ-مان هه‌یه، كاتى خۆى له‌سه‌رده‌مى د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌دساڵح سه‌رۆك وه‌زیران بوو 20 ملیار دینار بۆ ژێرخانى وه‌رزشى ته‌رخان كرا و درا به‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى، ئێمه ئه‌وكات زۆر داوامان كرد و وتمان ئه‌وپاره‌یه باشوێنى خۆى بگرێت و سوودى هه‌بێت و زۆر پێویسته 3 هۆڵى زۆر جیهانی و پڕۆفیشناڵ بكرێ لهشارهكانى كوردستان ، ئه‌وكات وه‌ڵامى ئێمه‌یان وادایهوه كهبڕیاریان داوه یاریگاى 11 یاریزانى لهقهزار و ناحیه‌كان دروست بكه‌ن، وتیان جارێكى تر ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌بوو دواتر قه‌یران له‌دواى قه‌یران هاته ئاراوه و هیچ نه‌كرا، ئه‌وكاته‌ى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان هه‌بوو تاراده‌یه‌ك باش بوو، ده‌توانین بڵێن كار بۆ ژێرخان كرا، به‌ڵام له‌خواستى وه‌رزشوانان دانه‌بوو، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم سه‌رده‌مى زێرین بوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێ یاریگاى بچوك كران، ئێمه له‌گه‌ڵ دروستكردنى دانهبووین و زۆر داوامان كرد ئه‌وه نه‌كرێ، چونكه ئه‌و یاریگایانه زیانى بۆ وه‌رزشوانان هه‌بوو، سوودى نه‌بوو، زۆربه‌ى یاریزانان دووچارى پێكان بوون، لهشارهكانى دهۆك و سلێمانى ژێرخان زۆر باشتره له‌هه‌ولێر، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ردوو پارێزگاره‌كه‌ى دهۆك و سلێمانى وه‌رزشوان بوون و زۆر بایه‌خیان بهژێرخانى وه‌رزشى شاره‌كه‌یاندا هۆڵى باشیان دروستكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌ولێر ئه‌وه نابینى، ئه‌و هۆڵانهشى هه‌یە شایسته نین، بۆیه پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا بایه‌خى زیاتر به‌هه‌ولێر بدرێ به‌تایبه‌ت بۆ هۆڵێكى داخراوى ستاندار”.
“ئه‌وه 30 ساڵه شتێكى ئه‌وتۆ بۆ ژێرخانى وه‌رزشى نه‌كراوه”
*هاوار مورتكه‌یی/ راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى:” ده‌توانین بڵێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بۆ ژێرخانى وه‌رزشى كوردستان نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى كه كراوه تائێستا زیاتر لایه‌نه‌كه‌ى تره كهدهرخستنى ئاست و تواناى وه‌رزشوانانه، به‌ڵام بۆ ژێرخانى وه‌رزشى له‌ته‌واوى كوردستاندا بۆ هه‌موو یارییه‌كان ده‌توانم بڵێم هیچ نه‌كراوه، سه‌یر مه‌كه دوو یاریگا یان هۆڵێك له‌فلانه شوێن و یه‌كێكى تر له‌و شوێنه هه‌یه، به‌ڵام هیچیان له‌و ئاسته‌دا نین كه بتوانین بڵێن ئه‌مانه داهاتوویه‌كى باشه و خزمه‌ت به‌وه‌رزشوانان ده‌كات، ئه‌وه‌ى كراوه به‌نمونه بۆئه‌وه نه‌بووه دواڕۆژ و ئاینده‌یه‌كى گه‌شى له‌سه‌ر بنیات بنرێ، له‌كوردستان به‌گشتى و له‌هه‌ولێر به‌تایبه‌ت وه‌ك پێویست كار بۆ ئه‌و نه‌كراوه و بڕواناكه‌م له‌به‌رنامه‌شدا هه‌بێت، ئه‌وه‌ى هه‌مانه به‌تایبه‌ت هۆڵه‌كان له‌وئاسته‌دا نین و هه‌روه‌ها ستانداریش نین، ئه‌گه‌ر هه‌بێ، هۆڵێك بۆ شارێكى وه‌ك هه‌ولێر چیه، به‌به‌راورد به‌ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌روه‌ها به‌وه‌رزشوانان، هۆڵێكمان هه‌یه كه‌هیچ مه‌رجێكى تێدا نیه و ناته‌واوه و چه‌ند جۆره یاریهكیشى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، له‌به‌ر نه‌بوونى هۆڵ و یاریگا و مه‌له‌وانگه یان كۆمه‌ڵگه‌ى وه‌رزشى، له‌هه‌موو یارییه‌كاندا بۆ مه‌شق كردن یان خول و پاڵه‌وانێتى شوێنى تر له‌ده‌ره‌وه به‌كرێ ده‌گیرێت كه هیچ مه‌رجێكى پێویستى تێدا نیه، بۆیه گه‌شبین نیم و به‌ڕاستى ره‌شبینم تائێستا ئه‌وه 30 ساڵه شتێكى ئه‌وتۆ بۆ ژێرخانى وه‌رزشى نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونى خه‌مخۆرێك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، ئه‌وانه‌ى كاریشیان كردووه كه‌سانێكن به‌ده‌گمه‌ن له‌ئاستى كاره‌كه‌ى خۆیان بوونه”.
“به‌گشتى له‌كوردستاندا ژێرخانى وه‌رزشیمان زۆر وێران و هه‌ژاره”
*ئاراس رواندزى/ راگه‌یاندنكارى وه‌رزشى: به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك حكومه‌تى هه‌رێم 1055 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى له‌ته‌واوى سێكته‌ره‌كان راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژانه جێبه‌جێ ببن كارێكى مه‌زنه، ئه‌وه‌ى لێره‌دا دەمەوێت باسى لێوه بكه‌م میكانیزم و چۆنێتى ئه‌نجامدانیان نیه، به‌ڵكو نیشاندانى سهرسوڕمانیمه له‌سه‌ر بوونى كه‌مترین ژماره‌ى پڕۆژه وه‌رزشییه‌كان كه هه‌ر به‌قه‌د په‌نجه‌كانى هه‌ردوو ده‌ست ده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به‌گشتى له‌كوردستاندا ژێرخانى وه‌رزشیمان زۆر وێران و هه‌ژاره، له‌ته‌واوى پایته‌خت هۆڵێكى داخراوى شیاو به‌یارى كردنمان نیه، یاریگاكهى تۆپى پێش كه ساڵانێك به‌رپرسانمان زۆرترین پۆزیان پێ لێده‌دا، ئێستا له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا قسه له‌سه‌ر مه‌رجه‌كان و ستانداربوونى ده‌كرێ، ئه‌و عێراقه‌ى رۆژانێك گاڵته‌یان پێده‌كرد، ئێستا به‌هۆى بنیاتنانى كۆمه‌ڵێك یاریگاى مۆدێرن تواناى میواندارى كردنى گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتى هه‌یه، بۆیه له‌به‌رچاونه‌گرتنى دۆخى خراپى سه‌رخان و ژێرخانى وه‌رزش بۆ لاوازى به‌شێك له‌كاره‌كته‌ره وه‌رزشییه‌كانى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێموایه كایه‌كه‌یان به‌ده‌ردێك بردووه ئه‌سته‌مه له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا بتوانرێ خوار و خێچییهكانى راستبكرێته‌وه، چونكه ئه‌وان له‌به‌ر پارووى چه‌ور و كورسى ژێریان بێ‌ئاگان له‌وه‌ى دۆخه‌كه‌یان به چ ئاقارێكى مه‌ترسیدار بردووه، بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌ته‌واوى جومگه‌كانى وه‌رزشدا گۆڕانكارى ریشه‌یی بكرێ و چاكسازى و پاكسازى بكرێ كه زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ره و ده‌ستى حزبى لێ‌دوور بخرێته‌وه و كه‌سانى ئه‌كادیمى و شاره‌زا و لێهاتوو بهێنرێته پێشه‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پەروەردەی رۆژئاوا: سبەی مووچە دابەشناکرێت
2020-10-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17