بەهای نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا زیاتر بەرزدەبێتەوە

0
156

SNN

نرخی نەوت چەند رۆژێک دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە 51 دۆلاردا ماوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک زیاتر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 51 دۆلار و 80 سەنت و هەرچی نەوتی خاوی تێکساسیشە گەیشتە 48 دۆلار و 44 سەنت.

لە ئازاری ساڵی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکاندا لە 37 دۆلار لەژێر سفرەوە مامەڵەی پێوە دەکرا، ئەویش بەهۆی بڵابوونەوەی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا و نەمانی خواست لەسەر نەوت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this