هێز لە بەغدا بڵاودەکرێتەوە بۆ پاراستنی ناوچە دیپلۆماسی و گرنگەکان

0
174

SNN

قەیس محەمەداوی فەریق روکن لە سوپای عێراق رایگەیاند: بەهۆی یادی کوژرای قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، چاوەڕوانی رووداوی نەخوازراو دەکەین لە بەغدای پایتەخت رووبدات بۆیە هێزەمان لە سەرجەم ناوچە گرنگەکان بڵاوەپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڵاوەپێکردنی هێزە چەند ناوچەیەکی گرنگی بەغدا لە خۆ دەگرێت وەک چواردەوری باڵیۆزخانەی وڵاتان بەتایبەت ئەمریکا، لەگەڵ پاراستنی ئەو پردو رێگە گرنگانەی کە بەرەوە ناوچەی سەوزی بەغدا دێنەوە، لەگەڵ گۆرەپانی تەحریر.

لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند: باڵیۆزخانەکەیان لە چەند رۆژی داهاتوو دەکرێتە ئامانج و ئێرانیش بە هۆکاری سەرەکی ئەو هێرشانە دەزانێت.

شەوی رابردووش محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: کە پێویستە ئەمریکا لەوە ئاگاداربێت ئیسڕائیل لە عێراقدا دەیکاتە ئامانج تا ئاگری جەنگێک لە نیوان ئێران و عێراقدا دروست بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this