لێدوانی زیدان پاش بردنەوە لە سەلتاڤیگۆ

0
294
زیدان

SNN Sport

لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی سەلتاڤیگۆی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-0 لێبباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ رێڕەوی بردنەوەکانی.

دوای یاریەکە زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو  وتی:”:” یانەی سەلتاڤیگۆ بەهێزترین یانەیە لە رووی جەستەییەوە کە رووبەڕووی بووینەتەوە،یارییەکی باشمان ئەنجامدا،بە شێوەیەکی باش دەستمان بە سەر یاریەکە گرتبوو،سێ خاڵی زۆر گرنگ بوو بۆمان،ئەمڕۆ یارییەکی باشمان ئەنجامدا لە رووی بەرگری و هێرشبردنەوە،هەروەها بە تۆپ و بە بێ تۆپ”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی:”ناچۆ یاریزانێکی گرنگە،هەموو جارێک یاری دەکات،بە پڕترین ئاست کاری خۆی دەکات،کارڤاخالیش کێشەیەکی هەبوو بۆیە من گۆڕانکاریم پێکرد،من دڵخۆشم بە ئاستی ئەسینسیۆ،کە یارییەکی باشی کرد،هازاردیش دەبێت کەم کەم دەرفەتی پێبدەین،ڤازکوێزیش  کاری باش دەکات، هەموو شتێک لە زەوی یاریگا دەکات و من پێی دڵخۆشم،ئەوەش من سەرسام ناکات”.

خاڵەکانی ریاڵ مەدرید بووە 36 خاڵ و بە کاتی بۆ پلەی یەکەم سەرکەوت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this