لەیلا عەبدولەتیف چەند پێشبینییەک بۆ عێراق دەکات لە 2021دا

لەیلا عەبدولەتیفی پێشبینیکار
SNN
پێشبینیکەری بەناوناگی جیهانی و عەرەبی لەیلا عەبدولەتیف چەند پێشبینییەک بۆ وڵاتی عێراق دەکات لە ساڵی 2021دا و پێشبینییەکانی لە ئاستی ئابووری و سیاسی و پەیوەندییەکانی دەرەوەو ناوەوەدایە.
لەیلا دەڵێت: مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە مەترسیدا دەبێت و هێرشەکان بۆ سەریان بەردەوامدەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێزە عێراقییەکان چەند چالاکییەکی گەورە ئەنجام دەدەن و لە سەرجەم ناوچەکانی عێراقدا بڵاوە دەکەن، هەروەها ساڵی 2021 بۆ عێراق ساڵێکی جیاواز دەبێت بەتایبەتی لە ڕووی ئەمنی و سەربازییەوە.
لەیلا لە درێژەی قسەکانیدا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاگادار دەکاتەوە لەرووی تەندروستی و ئەمنییەوەو ئاماژە بە کوژرانی کەسێکی نزیک دەکات لە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە، هەروەها عێراق دەچێتە گفتوگۆیەکی قوڵەوە لەگەڵ وڵاتی ئیسڕائیل، بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی 2021دا ئارامییەک روو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی 2022دا بەتەواوەتی کۆتایی پێدێت بە چارەسەریکی زۆر هەرزان، کە سەرجەم هاووڵاتیان توانای ئەوەیان دەبێت فەراهەمی بکەن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17