“لە چەند ساڵی رابردوودا 17 ملیار دۆلارمان لە گروپەکانی سەر بە ئێران خەرج کردووە”

محەمەد رەزا نەقدی
SNN
محەمەد رەزا نەقدی یاریدەدەری پەیوەندییەکانی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران زۆر بە راشکاوانە ئاماژەی بەوەکرد کە ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا 17 ملیار دۆلاری بۆ گروپ و میلیشیا شیعەکان خەرجکردووە لە وڵاتانی سوریا و ئێران و یەمەن لوبنان.
نەقدی ئاماژەی بەوەشکرد ئەو پارانەی کە بۆ گروپ و لایەنە شیعەکانی سەر بە ئێران خەرجکراون زیاتر هاوکاری سەربازی و مووچە و کردنەوەوی خول و زانکۆ و خوێندنگە کە خزمەت بە ئێران و بیروبۆچونەکانی دەکات، بەشێکی زۆری ئەو پارەیەش لە سوریا و خەرجکراوە.
چەند رۆژێکیش لەمەوبەر فەرماندەی باڵای جوڵانەوەی حەماسی لوبنانی لە چاوپێکەوتنێکیدا بە ئاشکرا باسی لەوەکرد کە لە یەکەم چاوپکەوتنیان لە ساڵی 2006دا لەگەڵ قاسم سلێمانی و بە هاوکاری عەلی خامنەی 22 ملیۆن دۆلاریان بەو گروپە بەخشێوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17