داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى بەرێوەبەرى قوتابخانه‌كان ده‌كرێت

0
2166
مامۆستایانی ناڕازی

له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خه‌ن و تێیدا داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان به‌شدارى بكه‌ن هه‌ڵوێست وه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن باشتر داواى مافى خۆیان بكه‌ن.

نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى له‌ گه‌رمیان به‌ snnى راگه‌یاند؛ ئێمە کۆمەڵێک بەڕێوەبەرو کارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوورى پارێزگای سلێمانی سبەینی ڕۆژی چوارشەممە 13ى ئایارى 2020 لە پارکی هەواری شار کۆبونەوەیەك ڕێکدەخەین و تیایدا ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بە دابەشنەکردنی مووچە لەم ڕەمەزان و بەرەجەژنانەدا.

وتیشى، هەڵوێستی ڕاوەستاندنی هەموو تاقیکردنەوەکان رادەگەیەنین و بەنوسراو یاداشت بەرزدەکەینەوە بە مەبەستی پێدانی مووچەو چارەسەرکردنی دواکەوتنی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكارین زۆرینەی به‌رێوه‌به‌رو ده‌سته‌ى کارگێڕی قوتابخانەکان بە شداری تێدا بکەن و هه‌ڵوێستى جدیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشتر داواى مافى خۆیان بكه‌ن.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌ پەروەردەكانى دەرەوەی شار دەتوانن خۆیان شوێنێک لە ناوچەکەی خۆیان دیاری بکەن و لە هەمان کاتدا راگەیەندراو بڵاوبکەنەوە و پشتگیری خۆیان بۆ داخوازیەکانی ئێمە ڕابگەیەنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this