نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی شاندی باڵاى حكومی هه‌رێم و سەردانی شاندی باڵاى سیاسی هەرێم بۆ بەغدا

0
840
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمەسەعید
ئه‌ندامێكى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سەردانی شاندی سیاسی هه‌رێم بۆ بەغدا لە نزیكترين كاتدا ئەنجام دەدرێت، ده‌شڵێت: “لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاساى بودجه‌ گرنگه‌ شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم بگەڕێنەوە بەغدا”.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی ئەنجوومه‌نی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی راگەیاند: “سەردانی شاندی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسه‌ حكومی و حزبییەكانی عێراق زۆر پێویست و گرنگە، دەبوو زووتر ئەو سەردانە ئەنجامبدرایە، دیارە بە چەند هۆكارێك سەردانی شاندی سیاسی بۆ بەغدا دواكەوتووە، بەڵام پێدەچێت لە زووترین كاتدا ئەو سەردانە ئەنجام بدرێت”.

وتیشى: “سەردانی شاندی سیاسی بۆ پاڵپشتی ئەو رێككەوتن و هەوڵانەیە كە شاندە حكومییەی هەرێم لەكاتی سەردانیان بۆ بەغدا ئەنجامیاندا به‌ سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، بۆیە ناكرێت لەوە زیاتر سەردانی شاندی سیاسی دوا بكەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێكهاتەی شاندەكە، دانانی ئەجێندا و بەرنامە بۆ كۆبوونەوەكانیان پێویستی بە كات هەیە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا پێكهاتەی شاندەكە لە ئاستێكی زۆر باڵا دەبێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو: “شانبەشانی سەردانی شاندی سیاسی هەرێم زۆ گرنگیشە كە لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاساكە، جارێكی دیكە شاندە حكومییەی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بگەڕێنەوە بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا وردەكاری ئەو بڕگە و ماددانە تاوتوێ‌ بكەن كە پەیوەستن بە مافەكانی كوردەوە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق”.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە میدیاكانی عێراق ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا شاندێكی باڵای سیاسی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this