خراپى بارى ئابوورى و كه‌ره‌نتین تاوانه قورسه‌كانى له گه‌رمیان زیاتر كردووه

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌پێى ئاماره‌كانى پۆلیسى گه‌رمیان له ساڵى 2020 تاوانه قورسه‌كان له كوشتن و خۆكوشتن و رفاندنى پیاوان زیادیان كردووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ خراپى بارى ئابوورى و كه‌ره‌نتین كردنى هاووڵاتیيان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “له ساڵى 2020 له سنوورى گه‌رمیان هه‌زار و 150 تاوانى جۆراوجۆر ئه‌نجامدراون، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و ساڵه‌دا 19 حاڵه‌تى كوشتن به ئه‌نقه‌ست، شه‌ش حاڵهتىى خۆكوشتن، هه‌شت حاڵه‌تى كوشتنى به‌هه‌ڵه ئه‌نجامدراوه، به‌راورد به ساڵى پێشتر حه‌وت حاڵه‌تى كوشتنى به ئه‌نقسه‌ت و سێ حالَهتى خۆكوشتنیش زیادیان كردووه”.
وتیشى: “هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كان 26 حاڵه‌تى رفاندن له گه‌رمیان تۆماركراون ئه‌م تاوانه‌ش 12 حاڵه‌ت زیاديكردووه، هاوكات 274 شه‌ڕكردن، 166 تاوانى دزى، 173 حاڵه‌تى خراپبهكارهێنانى مؤبایل، 114 حاڵه‌تى فێڵكردن و 18 به‌دره‌وشتى، 273 حاڵه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن و 66 حاڵه‌تى چه‌كى بێ مۆڵه‌تیش هه‌بووه كه سه‌رجه‌مى ئه‌و تاوانانه كه‌مبوونه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت به زیادبوونى تاوانه قورسه‌كان له گه‌رمیان به تایبه‌تى كوشتن به ئه‌نقه‌ست عه‌لى قه‌دورى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “هۆكاره‌كان زۆرن له‌وانه خراپى بارى ئابوورى و كه‌ره‌نتینه‌كردنى هاووڵاتیيان، بۆ زیادبوونى ئه‌و تاوانانه‌ش وه‌كو پۆلیسى گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانى و گرتنبه‌رى رێوشوێنى پێویست”.
وتیشى: “له لایه‌كى تره‌وه كه‌ره‌نتینه بووه‌ته هۆى كه‌مى كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك تاوان له‌وانه ساخته‌كارى، چونكه ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان نه‌بووه و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له ساڵى 2020 كۆى حاڵه‌ته‌كان 301 حاڵه‌ت كه‌میانكردووه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى پۆلیسى گه‌رمیان له ساڵى 2020 هه‌زار و 655 كه‌س راگیراون له‌و ژماره‌یه 34 كه‌سیان ئافره‌ت بووه و له كۆى گشتى 127 كه‌سیان سزادراون و ئه‌وانى دیكه به‌شێكى زۆریان به بارمته ئازادبوون و ئه‌وانى تریش راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان ده‌كرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17